جۆری توێژینه‌وه : Original Article
نوسه‌ران
1 به‌شی کوردی/ په‌یمانگای راهێنان و گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده‌یی
2 به‌شی کوردى / زانکۆی هه‌ڵه‌بجه
پوخته
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی زانستی خۆخه‌ریککردنه به‌ئه‌و میکانیزمانه‌ی کهقسهکهر بهرێگهیهوه ده‌توانێت له ده‌ربردراوه زمانییه‌کان وئه‌زموونه‌کانی تێبگات و په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌زموون و ده‌ربڕدراوه زمانییه‌کان وهکوپێرهوێکی کارلێکه‌ری کار له‌یه‌کتری ده‌که‌ن له چواچێوه‌ی ده‌ربڕدراوه (میتافۆرییهکان)له‌زمانی ئاخاوتندا ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت،که ده‌ربردراوه میتافۆرییه کان، به ته‌نیا چه‌ند دهڕبرداوێک نین ،که له مه‌رجه راسته‌قینه‌کانه‌وه fact)) ههڵهێنجرابێتن ،بهڵکومیتافۆرهکان خۆیان راسته‌قینه‌یی زمانین،ئاڕاستهبونیادگهریی وئهنتۆلوجییهکان لهژیربێژی ولێکۆلێنهوه زمانییه‌کاندا مه‌رجه راسته‌قینه‌کان لهپێرهوی چه‌مکی ئاوه‌زی ئێمه‌دا ده‌خه‌نه روو،ههربۆیهمامهڵهیهکی ئه‌نتۆلۆجی له‌گه‌ڵ میتافۆردا ده‌کرێت ،وهکوئاراستهکانی شوێن لهدهربردراوه زمانییه‌کاندا،یان مامه‌ڵه‌یه‌کی بۆنیادیان له‌گه‌ڵیدا ده‌کرێت،که لێره‌دا میتافۆری بونیادین،وه‌کو خواستنی بونیادی (کات) له بواره جیاجیاکاندا و ره‌نگدانه‌وه‌ی له زمانی ئاخاوتن .له‌چواچێوه‌ی سیمانتیکی درککردن (cognative semantic)ئامانجی لێکۆلینهوهکهخستنهروی ته‌رزێکی(patteren) گشتییه یان مۆدێلێکی گشتییه،که به هۆیه‌وه( واتا)ی ده‌ربردراوه زمانییه‌کان ڕاڤه بکرێت ،چونکه( واتا ) له ئه‌م حاڵه‌ته‌دا یه‌کسانه به پرۆسه‌ی درکپێکردن ،درکپێکردنیش بنه‌مایه‌کی به‌هێزه بۆ لێکۆڵینه‌وه له میتافۆر ه چه‌مکییه‌کان ،که توێژه‌رله م حاڵه‌ته‌دا به‌پاڵپشتی میکانیزمێکی زانستی وه‌کو تیۆری میتافۆرییه چه‌مکییه‌کان،بنه‌مای زانستی (میتافۆرییه چه‌مکییه کان) له زماندا ده‌خاته روو.
وشه بنچینهییهكان